تاوڕژاو یەکەم ئەزموونی سۆران کوردپوورە لە دنیای ڕۆمان دا. نووەری ئەم ڕۆمانە هاوکات نیگار کێشە و لە دنیای نیگارکێشیی دا زۆرینەی کارەکانی مینیماڵە و بە ساکارترین شێواز ناوەڕۆکێکی چڕ و پڕ شەگوێزێتەوە بۆ بەردەنگ ، بۆیە هەر لە دنیای ڕۆمانیش دا ئەم سادەنووسینەی گرتووەتە بەر و فۆڕمێکی پوخت و بێگڕێ لە شێوازێکی ساکار دا ساز دەکات.
تاوڕژاو زمانێکی شیرین و ڕەوانی هەیە. هەرچەنە پرسیاری زۆر بۆ خوێنەر ساز دەکات بەڵام قەت دوگم نییە و بەردەنگ ڕاکێش دەکات.



پشتگیری ٢٤ کاتژمێر
گەیاندنی خێرا بۆ کاڵاکان
پارەدانی ئۆنلاین بە شێوەیەکی پارێزراو
تا ئێستا هیچ پێداچوونەوەیەک نەنووسراوە